ئێران زیاترین ڕۆژنامەنووسی لەسێدارە داوە

ئێران زیاترین ڕۆژنامەنووسی لەسێدارە داوە

پەیامی کورد ... ئێران زیاترین ڕۆژنامەنووسی لەسێدارە داوە

 

زۆرترین ژمارەی لە سێدارەدانی ڕۆژنامەنووسان و وێبلاگنووسان لە جیهاندا لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بووە.

 

ڕێکخراوەی ڕۆژنامەنووسانی بێسنوور ڕێکەوتی ١٠ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی دژایەتی سزای سێدارە سەبارەت بە زۆرترین ڕێژەی ئێعدام کراوان لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە ڕایگەیاند: لە ٢٠ساڵی ڕابردوو لانیکەم ٢٠ ڕۆژنامەنووس و وبلاگ نووس لە ئێران لە سێدارە دراون، بە پێ ئاماری فەرمی حکوومەتی ئێران لە ماوەی ٥٠ ساڵی ڕابردوودا لە هەموو وڵاتێک لە جیهان زیاتر هەواڵنێری لە سێدارە داوە.

 

شایانی باسە ئێران لە ٤٠ساڵی ڕابردوودا سەرکوتگەرترین وڵاتی جیهان بۆ ڕۆژنامەنووسان بووە بە پێی ئاماری ڕێکخراوەی ڕۆژنامەنووسانی بێسنوور لەم ٤٠ساڵەدا لانیکەم ٨٦٠ ڕۆژنامەوان بەندکراون و یان لەسێدارە دراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە