پەیامی کورد ... کەرەنتین لە ئیستانبووڵ و ١٤ شاری تورکیا بۆ ماوەیەکی دیاریکراو هەڵوەشایەوە .
بە پێی هەواڵەکانی دوای دوو ڕۆژ لە یاسای قەدەغەی هاتن و چوون ، خەڵکی ئیستانبووڵ و ١٤ شار و پارێزگای دیکە ئیزنی ئەوەیان وەرگرت بتوانن لە ماڵەکانیان دەربچن . بە پێی بڕیاری نوێی دەوڵەت ، سەفەرگەلی ناوخۆیی ش ڕێگەپێدراوە و فڕینەکان جارێکی دیکە دەست بە کار دەبن .
لە سەرەتای ئەیپریلەوە ، خەڵکی تورکیا سەرەڕای دۆخی تایبەت ئیزنی سەفەرگەلی نێو شارەکانیان هەبوو . ڕێستۆرانتەکان و سفرەخانەکان ، کافە تریاکان و ناوەندەکانی وەرزشی شلەگەڵ یاسای دیاریکراو مافی چالاکییان هەیە . بازاڕی گەورە و بەناوبانگی ئیستانبووڵ یش درگاکانی خۆی کردەوە
هەروەها بڕیاروایە فڕینە نێودەوڵەتییەکان لە تورکیا ، لە ١٠ی ئەم مانگەوە جارێکی دیکە دەست بە کار دەبنەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە