بەپێی ڕاپۆرتی واشینتۆن پۆست، تۆم بۆسێرت، راوێژكاری باڵای سەرۆكی ئەمریكا بۆ ئاسایشی نیشتیمانی، ئەمڕۆ سێشەممە دەستی لەكاركێشایەوە.
ئاژانسەكە، ئاماژەی بەوەكردووە، دەستلەكاركێشانەوەكە دوای یەكەم ڕۆژ دێت لەوەی جۆن بۆڵتن، وەك و ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا دەستبەكاربوو.
هاوكات كۆشكی سپی ڕایگەیاند، تۆماس بۆسێرت ڕاوێژكاری ترامپ بۆ ئاسایشی ناوخۆی ئەمریكا دەستیلەكاركێشاوەتەوە.
سارا ساندەرز ووتەبێژی ڕۆژنامەوانی كۆشكی سپی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، تۆماس بۆسێرت ڕاوێژكاری دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ ئاسایشی ناوخۆ ئەمڕۆ سێشەممە دەستی لە كار كێشاوەتەوە.
لە ماوەی چەند مانگێكدا، ژمارەیەك بەرپرسی باڵای ئیدارەی ترامپ، بە هۆكاری جیاجیا دەستیان لەكاركێشایەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە