ئەگەری ڕوودانی ئۆپراسییۆنی سەربازی لە ناوچەی ئێدلیب لە لایەن مۆسکۆ و تورکیاوە هەیە

ئەگەری ڕوودانی ئۆپراسییۆنی سەربازی لە ناوچەی ئێدلیب لە لایەن مۆسکۆ و تورکیاوە هەیە

پەیامی کورد  ...  دوو لێژنه‌ لە لایەن هەر دوو ووڵاتی تورکیا و ڕووسیاوە سه‌باره‌ت به‌ ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی سنووردار له‌ ئێدلیب گەیشتوونەوتە ڕێککه‌وتن.

 بە پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار ، به‌ ڕۆژنامه‌ی شه‌رقول ئه‌وسه‌ت ڕایانگه‌یاند که‌ دواین دانووستانه‌کان له‌ مۆسکۆی پایته‌ختی ڕووسیا، دوو لێژنه‌ لە لایەن هەردوو ووڵاتی تورکیا و ڕووسیاوە سه‌باره‌ت به‌ ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی سنووردار له‌ ئێدلیب گەیشتوونەتە ڕێککه‌وتن .

ئه‌و سه‌رچاوانه‌ جه‌ختیان کرد: ڕۆژی پێنج شه‌مه‌ لێژنه‌یه‌ک له‌ هه‌ر دوو به‌شی سه‌ربازی و ئه‌منییه‌تی تورکیاوە سه‌ردانی مۆسکۆی کردووە و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌م ووڵاته‌ دیدار و کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرت و زانیارییانە ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌م زووانە ئۆپراسیۆنێکی سه‌ربازی سنووردار و هه‌ماهه‌نگ کراو له‌ نێوان ڕووسیا و تورکیا له‌ ئێدلیب بۆ ڕووبه‌ڕوو بووه‌نه‌وه‌ به‌ره‌ی نوسره‌ ئه‌نجام بدرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە