مێژوونووسانی ڕۆئاوایی ڕایانگەیاند ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ هەڕەشەی تێکهەڵچوون و شەڕی ناوخۆیی ڕووبەڕوو دەبێتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەی The Sunday Times نیل فێرگۆسێن مێژوونووس و مامۆستای بەریتانی لە زانکۆی هاروارد ، ڕایگەیاند : هەڵبژاردنەکانی دوایی سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەوانەیە بە شێوەی گشتی بارودۆخەکە بۆ تێکهەڵچوون و شەڕی ناوخۆیی لەو ووڵاتەدا درووست بکات .
ئەو زانایە لەو باوەڕەدایە ، لەو دواییانەدا ، دژبەرایەتی ناوخۆیی و ، تێکهەڵچوونی کولتووری لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕووی لە زیاد بوون کردووە . لە بەشی ئینتێرنێتی ئەمریکاییدا ، ماوەیەکی زۆرە کە بە جۆرێک شەڕی کولتووری دەستی پێکردووە و بە نزیک بوونە لە هەڵبژاردنەکانی خولی دووهەم بۆ کۆنگرە ، ئەم کێشانە زیاد خۆیان زەق کردووەتەوە و بەدەر کەوتن
ئەم کارناسەی کاروباری مێژووە هەروەها دەڵێ کە ڕەخنەی سیاسەتمەدارانی بەرچاو وەکوو " باراک ئۆباما " و هیلاری کلینتۆن " دەتوانێ وەکوو بۆمبێک بۆ تێکهەڵچوونی شەڕی ناوخۆیی و خوێندنەوەکان سەبارەت بەوە بواری بۆ برەخسێنێت .
هەروەها ئیمیلی ویلن کارناسێکی دیکەی مێژوو لەو باوەڕەدایە کە ئەمریکا لە لایەن هاوپەیمانای بەهێز کە جێگای باوەڕ نین پاڵپشتی دەکرێت کە هەر یەکێکیان بەرژەوەندی تایبەت بە خۆیان هەیە و لە کارپێکردندا وەکوو " دەوڵەتێکی کاریکاتەری و ناکارامە " ن
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە