پەیامی کورد … ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته 89 وڵاتی دنیا
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی رایگه‌یاندووه، جۆره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه به "ئۆمیكرۆن" ناو ده‌برێت و له باشووری ئه‌فریقا سه‌ریهه‌ڵدا، تا ئێسته له 89 وڵاتی دنیا بڵاو بووه‌ته‌وه.
لەمبارەیەوە ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممە پێگه‌ی "ئیلاف" بڵاوی كردۆتەوە : ئۆمیكرۆن كه له‌ڕووی بڵاوبوونه‌وه‌ی به خێرایی، زۆر له جۆری "دێلتا" خێراتر بڵاو ده‌بێته‌وه، له هه‌ر شوێنێك بڵاو ببێته‌وه، له ماوه‌ی سێ رۆژدا سێ ئه‌وه‌نده زیاد ده‌كات ، بۆیه تا ئێسته 89 وڵاتی دنیای گرتووه‌ته‌وه.
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی پێی وایه ئۆمیكرۆن كه له 24ی نۆڤێمبه‌ر له باشووری ئه‌فریقا سه‌ریهه‌ڵدا، له 26ی هه‌مان مانگ رایگه‌یاندووه كه ئه‌و جۆره‌ی كۆرۆنا دڵه‌ڕاوكێی دروست كردووه، چونكه زۆر به خێرایی بڵاو ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌تی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكای به ته‌واوی گرتووه‌ته‌وه. نیویۆرك ئه‌و شاره‌یه له ئه‌مه‌ریكا، زۆرترین تووشبووی ئۆمیكرۆنی هه‌یه. به‌ڵام له هه‌موو زیاتر به‌ریتانیای گرتووه.
هاوكات زانایانی بواری ته‌ندروستی رێنوێنیی حكوومه‌تی به‌ریتانیا ده‌كه‌ن كه زۆر وریای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئۆمیكرۆن بێت، چونكه پێشبینی ده‌كرێ نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و وڵاته زۆرترین پاڵه‌په‌ستۆیان به‌هۆی تووشبووانه‌وه بكه‌وێته سه‌ر، ئه‌گه‌ر رێوشوێنی توند به‌رانبه‌ری نه‌گرێته‌به‌ر.
ته‌نیا له به‌ریتانیا تووشبووانی ئۆمیكرۆن، گه‌یشتووه‌ته 15 هه‌زار كه‌س، ئه‌مه‌یش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت به‌ریتانیا زۆرترین زیانمه‌ندی ئه‌و جۆره‌ی كۆرۆنایه له دنیادا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە