ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئێران ، تورکیا و ڕووسیا لە ئێدلیب

ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئێران ، تورکیا و ڕووسیا لە ئێدلیب

پەیامی کورد  ...  سەرۆککۆماری تورکیا ، ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ڕووسیا ، ئێران و تورکیا لە دژی گرووپە توندڕەوەکان لە ئێدلیبیان ڕەت نەکردەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ، سەرۆککۆماری تورکیا ووتی : ڕووسیا ، ئێران و تروکیا دەتوانن ئۆپراسیۆنی هاوبەشی سەربازی لە دژی گرووپگەلی تووندڕەو لە ئێدلیب ئەنجام بدەن .

لە دوای ووتووێژ و ڕاوێژی بەرپرسانی کۆماری ڕووسیا تورکیا لە ١٧ی سێپتەمبەری ساڵی ڕابردوو لە سووچی ، وەزیرانی بەرگری دوو ووڵات ڕێکەوتننامەیان بۆ سەقامگیری لە ناوچەی ئێدلیب واژوو کرد و ڕێکەوتن کە ناوچەی ئێدلیب لە سووریا ناوچەیەکی سڤیل درووست بکەن .

ڕۆژی پێنجشەممە ، بەرپرسانی کۆماری ئێران ، ڕووسیا و تورکیا لە شاری سووچی ، چوارەمین دانیشتنی سێ قۆڵی ووڵاتانی پابەند بە ڕەوەندی ئاستانە لە چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکانی سووریا بەڕیوە برد . بە ووتەی ئەردۆغان ، پاراستنی ئاگربەست لە ئێدلیب یەکێک لە بابەتە سەرەکێیەکانی ئەم دانیشتنە بووە .

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ، سەرۆککۆماری تورکیا هەروەها ووتی : ئۆپراسیۆنی هاوەش لەگەڵ ئێران و ڕووسیا لە هەر کاتێکدا دەتوانێ بەرامبەر بە گۆڕانکارییەکانی ئەنجام بدرێت و بۆ ئەم کارەش هیچ بەربەستێک بوونی نییە و بۆ ئێمە گرینگترین بابەت ئەمنییەتی خەڵکی ئێدلیبە .

ئەردۆغان هەروەها ڕایگەیاند : ئەرتەشی تورکیا و ڕووسیا لە حاڵی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی تەنگاوتەنگن بۆ بەدی هێنانی ڕێکەوتنی ئێدلیب و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ گرووپی تێرۆریستان لە ناوچەکە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە