کریستیانۆ ڕۆناڵۆد تووشی پەتای کۆرۆنا بووە

کریستیانۆ ڕۆناڵۆد تووشی پەتای کۆرۆنا بووە

پەیامی کورد ... کریستیانۆ ڕۆناڵۆد تووشی پەتای کۆرۆنا بووە

 

یەکێتى تۆپى پێى پورتوگال لە ڕاگەیەندراوێکى فەرمیدا ئاشکرایکرد، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆى هێرشبەرى تیپەکەى توشى پەتای کۆرۆنا بووە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە، هیچ نیشانەیەکى ڤایرۆسەکە لەسەر ڕۆناڵدۆ دەرنەکەوتووە و لە کارکردن دوورخراوەتەوە و ئێستا لە دابڕینى پزیشکیدایە، بەڵام پشکنینى سەرجەم یاریزانەکانى تر نەرێنى دەرچووە.

 

ئاماژەى بەوەش کردووە، بەفەرمى ڕۆناڵدۆ بەشدارى یارییەکەى بەرامبەر سوید لە گەڕی چوارەمى خولى نەتەوەکانى ئەوروپا ناکات، کە سبەینێ چوارشەممە لە یاریگاى ئەلڤالادى لە شارى لشبۆنە بەڕێوەدەچێت.

 

توشبوونى ڕۆناڵدۆ بە کۆرۆنا پێش ١٥ ڕۆژە لە یارى نێوان یۆڤانتۆس بەرامبەر بەرشەلۆنە لە خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا، کە بڕیارە ٢٨ى ئەم مانگە ئەنجام بدرێت. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە