پەیامی کورد ... ئەگەری تێکهەڵچوونی ڕاستەوخۆی تورکیا و ئیسرائیل لە ئارادایە
بە پێی پێشبینی بلۆمبێرگ ڕایگەیاند بە ئەگەری زۆر تێکهەڵچوون و دەرگیری ڕاستەوخۆ لە نێوان تورکیا و ئیسرائیل لە ئارادایە لە سەر خەتی گازی مەدیتەرانە .
هەفتەی ڕابردوو کابینەکەی ئیسرائیل ڕەزامەندی خۆی لەسەر بۆڕی خەتی گواستنەوەی گاز بۆ قۆبرۆس و یۆنام و دواتریش لە ڕێگای دەریاوە بۆ ئەورووپا دەربڕی . ئەم خەتە بە درێژایی ١٩٠٠ کیلۆمەتر مەیدانە گازییە سرووشتییەکانی ڕۆژهەڵاتی دەریای مەدیتەرانە بە ئەورووپا وە پەیوەند دەدات . مامەڵەیەکی ٦ میلیارد دۆلاری بە پێشێنەی چەندین ساڵەی ی ووتووێژی بێ ڕاوەستان ، کە لە جانیوەری ڕابردووەوە بە واژووی ڕێکەوتننامەی نێوان بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و هاوتاکانی خۆی لە یۆنان و قۆبرۆس ئەو زیاتر لە پێشان جیددی بووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە بلۆمبێرگەوە ، ئەم پڕۆژەیە کە ئێست مید ناویەتی ئیسرائیل دەخاتە ئاستانەی تێکەڵچوون و دەرگیرییەوە لەگەڵ تورکیا . تورکیا لەمبارەوە ڕایگەیاندووە لە ڕێگای ڕێکەوتننامەی دەریاییەوە لەگەڵ لیبیا لە بەشێکی بەرچاو لە ڕۆژهەڵاتی مەدیتەرانە مافی دەرهێنانی گاز و ئەنجامدانی نەمایشگەلی سەربازی دەریایی هەیە و لە ڕێگای ئەم هەنگاوانەوە لەگەڵ یۆنان دەرگیری ئاڵۆزی و شەڕکەلێکی زۆر بووەتەوە .
پەیوەندی تورکیا و ئیسرائیل لە ئێستادا لە کەمترین ئاستی خۆیدایە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا .ڕەجەب تەیب ئەەردۆغان ، سەرۆککۆماری تورکیا پاڵپشتی کردن لە فەلەستین ی وەکوو یەکێک لە مێحورەکانی سیاسەتی دەرەوەی خۆی داناوە و حزبی عەدالەت و پەرەپێدان و گەشەسەندن یش لە هەر دەرفەتێک بۆ هێرش کردنی بۆ سەر ئیسرائیک کەڵک وەردەگرێت . ئەردۆغان تەنانەت لەم دواییانە لە ووتووێژێکی تەلەفزیۆنی دا ووتوویەتی کە " گۆڕینی ئایاسۆفیا لە مۆزەخانەوە بۆ مزگەوت هەنگاوێکە لە ڕاستای ئازاد کردنی مزگەوتی الاقصی " یە . بە بڕوای ئیسرائیل پاڵپشتی تورکیا لە حەماس لە غەززە هەنگاوێکی شەڕئەنگێزانەی دیکەیە کە تورکیا لە ساڵانی ڕابردوودا ئەنجامی داوە .
هەروەها لە بەرامبەر بە هەنگاوەکانی تورکیا سەرۆککۆماری فەرەنسا ئێمانۆئێل ماکرۆن پەیوەست بەم بابەتە بووە و داوای لە یەکیتی ئەورووپا کردووە بە هۆی ئەو شتەی کە ئەو بە " پێشێلکردنی سەروەری حۆکمڕانی قۆبرۆس و یۆنان " ناوی دەبەن ، بۆ تورکیا هەندێک یاسا و مەحکوومییەت و جەزا لە بەرچاو بگیرێت .
حەز و ئامانجی سەرەکی ئیسرائیل لە مەدیتەرانە درووست کردنی یەکیتی و هاوپەیمانی لەگەڵ یۆنان و قۆبرۆس ەە کە لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا گەشەی کردووە . ئەم داواکارییە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی میسڕ و فەڕەنسا ش - کە هاوڕا لەگەڵ ئیماراتی یەکگرتووەی عەرەبی لە دەستوەردانی سەربازی تورکیا لە شەڕی ناوخۆیی لیبیا نیگەرانن ، یەکدەگرنەوە .
پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان ئیسرائیل و یۆنان لەم دواییانە زۆر قووڵتر بووە . یۆنان ڕێکەوتننامەیەکی لە ڕاستای ئیجارە کردنی فڕۆکەگەلی بێ فڕۆکەوانی ئیسرائیل واژوو کردووە و و جێت گەلی هێزی ئاسمانی ئیسرائیلی لە ڕاهێنانە گەورە سەربازییەکانی یۆنان دا بە کار هاتوون . هاوکارییە سەربازییەکانی ئیسرائیل و یۆنان یەەکێک لە بابەتەکانی هەمیشەیی لە باسو سیاسییەکانی ئیسرائیل و ژوورەکانی بیری ئەم ووڵاتەیە .
نوێ دەکەینەوە ...
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە