تازەترین

ڕێکاری تووندی ئەمنییەتی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەگیرێتە بەر

ڕێکاری تووندی ئەمنییەتی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەگیرێتە بەر

پەیامی کورد     ...    ڕێکاری تووندی ئەمنییەتی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەگیرێتە بەر .

سەرچاوەیەکی ئەمنییەتی عێراقی ئەمڕح یەکشەممە ٢٤ی جانیوەری هەواڵ لە جێبەجێ کردنی ڕێکارگەلی تووندی ئەمنییەتی لە دەرووبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەدات دوای هێرشگەلی مووشەکی کاتیووشا بۆ سەر ئەو ناوچەیە .

بە پێی ڕاپۆرتێک سەرچاوەیەکی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت لە سەر لەبەیانی ئەمڕۆوە هەنگاوگەلێکی ڕێک و پێکیان بۆ پشکنینی ئۆتۆمبێلەکان لە ڕێگای سەگ گەلی پۆلیس ەوە لە سەر ڕێگاکانی کۆتایی بە گەیشتنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بە ناوبانگ بە ناوچەی نێودەوڵەتی یە دەستی پێکردووە .

ئەم پشکنینانە بووەتە هۆی درووست بوونی قەرەباڵغییەکی تووند و قورس لە سەر ڕێگای ڕۆژئاوای فڕۆکەخانەی بەغدا ، هاوکات لەگەڵ گرتنەبەری ڕێکارگەلێک بۆ هاتن و چوون لە ناوچەیەکی بەربڵاو لە بەگدا ، بە تایبەت ناوچەی سەوز کە بینەری هەنگاوگەلی تووندی ئەمنییەتییە دەبێت . ئەم هەنگاوانە دوای ئەوە دێتە ئاراوە کە هێرشی تێرۆریستی پێنجشەممەی ڕابردوو مەیدانی طیران ی لە ناوچەی باب الشرق لە ناوەندی پایتەخت کردووەتە ئامانج .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە