ئاگربەستی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان جێبەجێ دەکرێت

ئاگربەستی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان جێبەجێ دەکرێت

پەیامی کورد ... ئاگربەستی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان جێبەجێ دەکرێت

 

ئاگربەستى نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان چووەتە بوارى جێبەجێ کردنەوە و هێزى ئاشتى پارێزى روسیا لە هەرێمى قەرەباغ بڵاوەى پێدەکرێت.

 

وەزارەتى بەرگرى روسیا بڵاوى کردەوە، چوار فرۆکەى جۆرى (ئێڵ-76) کە سەربازانى ئاشتى پارێزى روسیاى تێدا بوە، بەرەوە هەرێمى قەرەباغ بەڕێکەوتوە بەمەبەستى بڵاوەپیکردنیان لەسەر سنورەکانى نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا.

 

بەپێى رێککەوتنى ئاگربەستى نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان، هێزى ئاشتى پارێزى روسیا کە ژمارەیان (1960) سەربازە، لەناوچەکانى هێڵى بەریەکەوتنی نێوان هێزەکانى  ئازەربایجان و ئەرمینیا لە هەرێمى قەرەباغ و هەروەها لەناوچە سنووریەکان نێوان هەردوو وڵات بڵاوەیان پێدەکرێت.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە