ئەردۆغان جارێکی دیکە هەڕەشە لە ڕووسیا دەکات

ئەردۆغان جارێکی دیکە هەڕەشە لە ڕووسیا دەکات

پەیامی کورد    ...    ئەردۆغان جارێکی دیکە هەڕەشە لە ڕووسیا دەکات

ئەردۆغان ڕایگەیاند : لە ئەگەری ڕەچاونەکردنی ڕێکەوتنامە لەگەڵ رووسیا ، ئەوە ئێدلیب بە شێوازی خۆمان پاک دەکەینەوە .

بە پێێ ڕاپۆرتێک ، ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ئەمڕۆ یەکشەممە لە کاتی پێشکەشکردنی ووتارەکەی خۆیدا کە لە کەناڵی تەلەفزیۆنی " ئێن تی ڤی " یەوە بڵاو دەکرایەوە ئەم بابەتە دەخاتە ڕوو کە ئەگەر بێت و ڕێکەوتننامەکە لە لایەن ڕووسیاوە ڕەچاو نەکرێت و پێشێل بکرێت ئەوە ئانکارا لەوانەیە بەرەو هەوڵی تاک لایەنە هەنگاو بنێت لە پاریزگای ئێدلیب .

ئەردۆغان ڕایگەیاند ئێمە مافی ئەوەمان هەیە ئەوەی کە ئەگەری بێت و ئەو قەول و قەرارانەی کە سەبارەت بە ناوچەکە و بەرپاکردنی ئۆپراسیۆنی " سپەری بەهار " لە ئێدلیب دراوە ، جێ بە جێ نەکرێت ئەوە بە شێوازی خۆمان هەوڵی پاککردنەوەی دەدەین . ئێمە ڕێکەوتنێکمان لەگەڵ ڕووسیا واژوو کردووە  بۆ چارەسەری دۆخەکە لە ئێدلیب  بێ ئەوەی خوێنێکی زیاتر بڕژێت ، جگە لەمانە ئێمە ئەو ڕێگایە کە خۆمان هەڵمان نژاردووە لە سەر بەردەوام دەبین

هەروەها ڕایگەیاند لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا لەم پاریزگایەدا لانیکەم ٥٩ سەربازی تورکیا کوژراون .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە