پەیامی کورد ... تورکیا سەرەڕای فشارەکانی ئەمریکا ، نییەتی نییە لە کڕینی ئێس – ٤٠٠ پاشگەز بێتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە هابرتورک ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند : " ئێمە باس و خواست لەمبارەوە " کڕینی ئێس – ٤٠٠ " ی ڕاماوەستان کە بمانەوێت هەنگاوێک بەرەو دوا بگەڕێینەوە . ڕووسیا پەدافەندی بەرگری ئاسمانی ئێس – ٤٠٠ ی لە مانگی جانیوەری بۆ تورکیا ڕادەست بکات .ئەو جەختی کردەوە کە تورکیا ئامادەیە پێشنیارەکانی ئەمریکا بۆ کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریوت یش لە بەرچاو بگرێت ، لەگەڵ خاڵگەلی گرینگی دیکە پەیوەند لەگەڵ بەرهەم هێنانی هاوبەش ، گواستنەوەی تەکنۆلۆژیایی و نرخی ئەم سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەی هەیە .
ڕیکەوتنی ڕادەستکردنی بەرگری ئاسمانی ئێس – ٤٠٠ بۆ تورکیا لە ساڵی ٢٠١٧ واژوو کرا . دژی ئەم مامەڵەیە بارەهای بار لە ئەمریکا قسە کراوە و هەڕەشەیان کرد کە ڕادەست کردنی شەڕکەرەکانی ئێف – ٣٥ کە پێشتر نرخەکەی لە ڕێگای تورکیاوە دراوە هەڵبوەشێنرێتەوە و دواکاری ئەمە بوون کە تورکیا لە نێوان ڕووسیا و ڕۆژئاوا دا یەکێک هەڵبژێرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە