به‌هۆی ئیدانه‌كردنی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر كانتۆنی عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان لە لایەن پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپاوە، سه‌رۆك كۆماری ئەو وڵاتە ڕه‌خنه له‌په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌گرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت كه “تا كاره‌كه‌مان كۆتایی نه‌یه‌ت، ئه‌وێ به‌جێناهێڵین.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، له‌په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له‌باره‌ی عه‌فرینه‌وه داوا له‌ئێمه كراوه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه رابگرین. به‌یاننامه‌یه‌كیشیان بڵاوكردۆته‌وه ئه‌ویش هه‌ر ئه‌و ئاره‌زووه‌ی ده‌ربڕیوه. به‌بێ هۆ دڵتان خۆش مه‌كه‌ن، تا كاره‌كه‌مان كۆتایی نه‌یه‌ت، ئه‌وێ به‌جێناهێڵین.
ئه‌ردۆغان گوتیشی، په‌رله‌مانی ئه‌وروپا هیچ قسه‌یه‌كی نییه له‌باره‌ی توركیاوه بیكات، هه‌موو ئه‌و قسانه لهگوێیهكمان دێته ژورەوەو لهگوێیهكهی دیكه‌مان دێته ده‌ره‌وه.
راشیگه‌یاندووه، “ئیدی هه‌مو شتێك وا ته‌واو ده‌بێت، ئه‌و پشتگیرییه‌ی بۆ قه‌ڵغانی فورات و لقی زه‌یتون نیشاندرا، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر پێویست بكات، له‌به‌رامبه‌ر حه‌وت ده‌وڵه‌تدا ده‌وه‌ستێته‌وه.
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی پێشتریدا په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی توركیای كرد بۆ سه‌ر عه‌فرین و داوای كۆتاییهاتنی كرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە