پەیامی کورد ... پەردەلادان لە سەر یەکەمین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سێ بۆعدی لە ئیسرائیل
ناوەندی گەیاندنی زانیاری فەلەستی هەواڵ لە پەردەلادان لە سەر یەکەمین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سێ بۆعدی لە ئیسرائیل دەدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک کەناڵی تەلەفزیۆنی ١٣ ی ئیسرائیل ڕایگەیاند : کە ئەرتەشی ئەم ووڵاتە بە شێوەی کاتی ئەم فڕۆکەیەی " سکای پرینتێر " ناو لێناوە .
کەناڵی ناوبراو جەختی کردەوە کە ئەمە یەکەمین فڕۆکەیە لەم جۆرە کە ئیدارەی پەرەپێدانی چەکگەلی " مفئات " سەر بە وەزارەتی شەڕی ئیسرائیل بۆ هاوکاری پیشەسازی ئاسمانی ئەم ووڵاتە ئەوەیان دیزاین و درووست کردووە .
یەکێک لە دیزانەرانی ئەم فڕۆکەیە ڕایگەیاند کە ئەم جۆرە فڕۆکانە دەتوانرێ لە ماوەی چەند کاتژمێردا و بە تێچوویەکی زۆر کەم بەرهەم بێنن . بەرزایی ئەم فڕۆکەیە ١.٦٥ مەتر و درێژی باڵەکانی ١.٥٠ مەترە . ئەم فڕۆکەیە هەروەها توانایی هەیە کەل و پەلی بە کێشی ٧ کیلۆگرام هەڵبگرێت .
سەرچاوەی ئاماژەپێکراو جەختی کردەوە کە دەتوانرێ لە سەر ئەم فڕۆکانەدا کامێرا جێگیر بکەن و فڕۆکەکە بکەن بە فڕۆکەی سیخوڕ و لەم فڕۆکەیە بە شێوەی تاکتیکی کەڵک وەربگرن
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە