پەردە لادان لە تانکی نوێی چینی ، هاوشێوەی جۆری ڕووسی

پەردە لادان لە تانکی نوێی چینی ، هاوشێوەی جۆری ڕووسی

پەیامی کورد     ...    پەردە لادان لە تانکی نوێی چینی ، هاوشێوەی جۆری ڕووسی .

پیشەسازی سەربازی چین لە تانکێکی جۆری نوێی خاوەن چەرخ پەردەی لادا کە تایبەتمەندیگەلێکی هاوبەشی لەگەڵ جۆری " بۆمبرانگ " و " ئارماتا " ی ڕووسی هەیە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەم تانکە خراوەتە بەر دەستی هێزی ووشکانی یەوە و لە یەکێک لە مەیدانەکانی ڕاهێنان لە حاڵی تاقیکردنەوەی کۆتاییە .

هیچ زانیارییەکی فەرمی دەربارەی ئەم تانکە لە بەر دەست دا نییە بەڵام بە پێی وێنەی بڵاوکراوە لەم تانکە نوێیە چینیە لە چاو بە ڕێژەیەکی بەرز لە زەڕڕەکان پارێزگاری دەبێت . پێش بینی دەکرێت کە ئەم تانکە لە بەرامبەر تۆپگەلی ئۆتۆماتیکی بچووک دا مقاومە بکات .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی Rossiyskaya Gazeta ئەو خەدەمەی کە لە تانکەکەدا کار دەکەن زانیاری گەلێکی چەندین کارەی ئامانج دار خاوەن تەلەفزیۆن ، کامیراگەلی وینەهەڵگری گەرمایی و ڕەنجێرزگەلی لەیزەری وەردەگرن .

چاوەڕێ دەکرێت کە ئەم تانکە نوییە ببێتە جێگرەوەی تانکی قەدیمی PTL02 لە ئەرتەشی ئازادی چین دا .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە