گەردەلولی رای لە فیلیپین تاوەكو ئێستا نزیكەی 400 كەسی كوشتووە

گەردەلولی رای لە فیلیپین تاوەكو ئێستا نزیكەی 400 كەسی كوشتووە

پەیامی کورد … گەردەلولی رای لە فیلیپین تاوەكو ئێستا نزیكەی 400 كەسی كوشتووە

ژمارەی قوربانیانی گەردەلولی "رای" لە وڵاتی فیلیپین گەیشتە 388 گیان لەدەستدان و 60 كەسی تریش بێسەروشوێنن، هەروەها بەهۆیەوە نەخۆشی لە چەند ناوچەیەكی ئەو وڵاتە بڵاوبووەتەوە.

نوسینگەی بەرگری شارستانی مانێلای پایتەختی فیلیپین ئاشكرای كردووە، بەهۆی گەردەلولی "رای"ەوە تاوەكو ئێستا 388 كەس گیانیان لەدەستداوە و 60 كەسی تریش بێسەروشوێنن و هەزاران برینداریشی لێكەوتووەتەوە.

رونیشكراوەتەوە، زیاتر لە 4 ملیۆن كەس لە 430 شار و شارۆچكە كە زیانیان بەركەوتووە هاوكاریان پێگەیشتووە، هەروەها زریانەكە 482 هەزار خانووی لەناوبردووە.

بەپێی زانیاریەكانی سەرچاوەكانی هەواڵی فیلیپین، سەرەڕای ئەوەش لە چەند رۆژی رابردوو نەخۆشییەك بڵاوبووەتەوە و لانیكەم 140 كەس توشبوون، كە لەوانەیە بەهۆی ژەهراوی بوونی ئاوەوە بێت بەهۆی گەردەلولەكەوە، 80 كەسیان تووشی هەوكردنی گەدە و ریخۆڵە بوون و 54 ی تریش چارەسەری سكچوون وەردەگرن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە