ئەردۆگان “درۆ” لەگەڵ جیهاندا دەكات

ئەردۆگان “درۆ” لەگەڵ جیهاندا دەكات

سوپای توركیا شارۆچكەی عەفرین بە دەیان تۆپ بۆردومان دەكات و هاوكات هێزی زۆرتریش ڕەوانەی هەرێمی هاتای لە سنوری رۆژئاوای كوردستان دەكات.

دەزگا ڕاگەیاندنەکانی توركیا بڵاویانكردەوە كە كاروانێكی هێزی لەشكری توركیا بە چەك‌وچۆڵی قورسەوە گەیشتووەتە رێحانلی.

هەروەها یەپەگە ڕایگەیاندووە، كە سوپای توركیا نێوەندی عەفرینی بە 20 كاتیوشا بۆردومان كردووە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا نیوەڕۆی رۆژی چوار شەممە وتی “هیوادارم تاكو ئێوارەی ئەمڕۆ گەمارۆی سەر عەفرین تەواو بكرێت”.

" نوری مەحمود " وتەبێژی یەپەگە بۆ رۆیتەرز رایگەیاند، ئەردۆگان “درۆ” لەگەڵ جیهاندا دەكات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە