تورکیا گەورەترین دەستە لە چەکە قورسەکانی خۆی لەمدواییانە بۆ ئێدلیبی سووریا ڕەوان کردووە .
بە گوێرەی زانیارییەکان لە " حۆریەت " بە گوێرەی هەندێک لە سەرچاوەکانی خۆی لە هێزەکانی چەکداری ووڵات لەمبارەوە هەواڵیدا . ئەم ڕووداوە لە ئاستانە لە چاوپێکەوتنی سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا ڕوویدا .
کاروانێک لە ٥٠ سەیارەی بارهەڵگر کە تانک و باقی سەیارە سەربازییەکانی دیکەی دەگواستەوە بۆ شاری " جسرالشغور " گەیشتن ، ئەو جێگایەی کە یەکێک لە ١٢ خاڵ و شوێنەکانی هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا لەم ناوچەیەدایە . بە گوێرەی زانیارییەکان سرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان بەهێزکردنی هێزەکانی چەکداری لە ئێدلیب بە پێویست زانی بۆ پاراستنی نیشتەجێ بووانی مەدەنی لەو ناوچەیەدا .
ڤلادیمیر پووتین ١٧ ی سێپتەمبەر لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا لە سووچی چاوپێکەوتنێکیان ئەنجامدا تاکوو لە سەر باروودۆخی ئێدلیب قسە و وتوووێژ بکەن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە