ئەردۆگان لە سەر ئاوی دیجلە هۆشداری دەداتە عێراق

ئەردۆگان لە سەر ئاوی دیجلە هۆشداری دەداتە عێراق

سەرۆک کۆمارى تورکیا ڕایگەیاند، دە ساڵ پێش ئێستا بەرپرسانى عێراقیان لە گرتنەوەى ئاوى دیجلە و درووستکردنى بەنداو ئاگادارکردووەتەوە، بەهیچ شێوەیەکیش پاشگەز نابنەوە لە گرتنەوەى ئاوى رووبارى دیجلە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆمارى تورکیا ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهیچ شێوەیەک پاشگەز نابنەوە لە گرتنەوەى ئاوى رووبارى دیجلە و داواشى لە عێراق کرد رێز لە بڕیارى تورکیا  و گەلەکەى بگرێت.

ئەردۆگان ڕوونیشیکردەوە، هەر کات بەنداوی ئەلیسۆ پڕبوو، ئەوا هەموو شتێک بۆ سروشتی خۆی دەگەڕێتەوە و ئێمە ماوەی ٥ ساڵە چاوەڕوانی ئەم رۆژه دەکەین.

سەرۆکی تورکیا هەروەها ووتیشی '' ١٠ پێش ئێستا بوو کە بەدەسەڵاتدارانی عێراقمان ووت ئاو ئەمبار بکەن و بەنداو درووست بکەن بۆ ووڵاتەکەتان و گەلەکەتان، بۆچی دەبێت ئاو لە کەنداوی عەرەبی بەبێ سوود بەهەدەر بڕوات؟ بەڵام دەسەڵاتدارانی عێراق هیچیان نەکرد و ئەوان گوێیان نییە''.

ڕاشیگەیاند، بەنداوی ئەلیسۆ ناوچەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا ( باکوری کوردستان) دەکاتە گەورەترین ناوچەی کشتوکاڵی و گەشتیاری و بەرهەمهێنانی کارەبا، هەروەها وەبەرهێنەرانمان بۆ ڕادەکێشێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە