پەیامی کورد ... موحەمەد جەواد زەریف لە ووتووێژی ئەم دواییەی خۆی ڕایگەیاند کە ڕابەری بالای ئێران لە دوای دەست لە کار کشانەوەکەی ئەو پاڵپشتی لە وەزارەتی دەرەوەی کردووە .
بە پێێ ڕاپۆرتێک ، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە ووتووێژێکی تایبەت لەگەڵ کەناڵی " الفرات " عێراقی سەبارەت بە پرسیارێک لە سەر دەست لە کار کشانەوەی ئەم دواییەی خۆی دا بەم شێوەیە ووڵامی دایەوە و ووتی : " ئامانجی من لە هەوڵی دەست لە کار کشانەوەی پاراستنی پلە و پایەی وەزارەتی دەرەوەی کاروباری دەرەوە بوو و من بیر دەکەمەوە بەم ڕووداوەی کە دواتر پێش هات هەم پاڵپشرت گەورەی خەڵک ، نوێنەرانی پەرلەمان ، کەسانی بەرجەستە و جۆربەجۆری ووڵات لەوانەش کەسایەتی بەڕێز ی سەربازی و هەروەها سەرۆکی بەڕێزی کۆماری و لە سەرووی هەموویانەوە ڕابەری بالای ئێران نیشانی دا کە پلە و پێگەی کاروباری دەرەوە و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە چ شوێنێک دایە .
هەروەه لە ووڵام بەو پرسیارەی کە ئەمە جاری ١٤ یەمە کە دەست لە کار دکێشێتەوە و ووتی : " نە ئەم ڕێژەیە نەبووە . من لە سەرەتادا حەز و ئارەزووی بەرپرسیارییەتی وەزارەتی کاروباری دەرەوە م نەبوو و لە مەرحەلەی جیاواز دا وا هەستم کرد کە لەوانەیە کەسانێکی باشتر لەمن بتوانن ئەم کارە ئەنجام بدەن ، لەو کاتانەدا بە ووتووێژ بابەتەکە چارەسەر بوو ئەم جارەش بە هەوڵە مەیدانییەکان کێشەکە چارەسەر بوو .
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بەوەی " ئێمە لە ئەنجامدانی سیاسەتی دەرەوە لە ڕیگای کۆـەڵەیەک لە ووڵات دا بڕیار دەدرێت و هەموو بەرپرسان لەو بابەتەدا بەشداری دەکەن کێشەمان نییە " ڕایگەیاند : " هەندێک کات ناکۆکی و ناهەماهەنگی پێش دێت یا خود بیر و سەلیقەی جیاواز دێتە ناو بابەتەکەوە کە دەبێ ئەم شتانە چاک بکرێن . لە ڕوانگەگەلێک کە سیاسەتی گشتی نیزامە ، ئەم سیاسەتانە دەبی لە شەورای باڵای ئەمنییەتی نەتەوەیی دا پێداچوونەوەی بۆ بکرێت و بە ڕەزامەندی ڕابەری بگات ، لە بواری یاسای بنەڕەتی ئێرانیشەوە خاڵی گشتی سیاسەتی دەرەوە ڕابەرییە کە بڕیاری لە سەر دەدات و دەستنیشانی دەکات و ئەنجامدانی سیاسەتی دەرەوەش ئەکید بە دەستی وەزارەتی کاروباری دەرەوە یە . "
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە