پەیامی کورد ... کاردانەوەیەک لە لایەن وەزارەتی کاروباری دەرەوەی چین سەبارەت بە تۆمەتبار کردنی بە بڵاوکردنەوەی کۆرۆنا
وەزارەتی دەرەوەی چین بە پێی ڕاپۆرتێک کەناڵی میدیایی ئەمریکی بە ناوی " فۆکس نیووز " دەربارەی سەرچاوەی ڤیرووسی کۆرۆنا لە ڤۆهان ی چین کاردانەوەی نیشاندا و جەختی کردەوە کە میدیاکانی ئەمریکی هیچ سەنەد و بەڵگەیەکی زانستی یان لە بەردەستدا نییە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ژائۆ لیجیان ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی چین ، ڕاپۆرتی فۆکس نیووز لەسەر سەرچاوەبوونی تاقیگەی ڤۆهان بۆ بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا بە درۆ خستەوە و ڕایگەیاند : میدیاکانی ئەمریکا هیچ سەنەد و بەڵگەیەکی زانیستییان لە بەردەستدا نییە .
ئەم هەواڵە دوای ئەوە دێت کە کەناڵی میدیایی فۆکس نیووز لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندبوو کە ڤیرووسی کۆرۆنا لە تاقیگەیەک لە شاری ڤۆهانی چین ەوە تەشەنەی کردووە و بە ووتەی ئەم کەناڵە یەکەمین کەسی تووشبوو بە ڤیرووسی کۆرۆنا لە تاقیگەی دامەزراوەی ڤیرووس ناسی ئەم شارەدا کاریکردووە
ووتوبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین هەروەها ووتی : سەبارەت بە چاکسازی لە بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا و باقی گەمانەکان ، ئەوان هیچ جۆرە سەنەد و بەڵگەیەکی زانستی یان لە بەردەستدا نییو .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە