پەیامی کورد ... مایک پۆمپێئۆ ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند نیکۆلاس مدۆرۆ ، ڕابەریی ڤەنزۆئێلا لە دەسەڵاتی پێویست بۆ پچڕانی پەیوەندی دیپلۆماتیک لەگەڵ واشینتۆن بێ بەشە و ویلایەتەیەکگرتووەکان دەیەوێ لە ڕێگای " خوان گۆیدۆ " کە خۆی وەکوو " سەرۆککۆماری کاتی ڤەنزۆئێلا " ڕاگەیاندووە ، پەیوەندی خۆی لەگەڵ ئەم ووڵاتەی ئەمریکای لاتین بپارێزێت .
بە پێ ڕاپۆرتێک ، پۆمپێئۆ سەرەڕای ئەم بابەتە جەختی کردەوە ئەمریکا ڕژیمی مادۆرۆ ی بە ناونیشنای " دەوڵەتی ڤەنزۆئێلا " بە فەرمی ناناسێت .
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها ووتی : واشینتۆن هەموو کارێکی پێویستی بۆ بازخواستی هەر کەسێک کە ئەمنییەتی دیپلۆماتەکانی ئەمریکی لە ڤەنزۆئێلا بخاتە مەترسییەوە ، ئەوە هەموو ڕێکارێکی پێویست دەگرێتە بەر .
خوان گۆیدۆ بەرپرسی مەجلیسی نەتەوەیی ڤەنزۆئێلا و ڕابەری دژبەران ڕۆژی چوارشەممە خۆی وەکوو سەرۆککۆماری کاتی ئەم ووڵاتە ڕاگەیاند .
بە پێ ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەی " ناسیۆناڵ " ئەو لە گردبوونەوەیەکی دژبەران لە ناوچەی چاکائۆ پایتەختی ڤەنزۆئێلا ئەم بابەتی ڕاگەیاند .
گوایدۆ ڕایگەیاند : " من سوێند دەخۆی کە بە فەرمی ئەرکەکانی سەرۆککۆماری جێبەجێ بکەم ."
مەجلیسی نەتەوەیی بە فەرمی لە ڕەوەندی بڕیاردان دەرچووە . ئەم مەجلیسە لە بن کۆنترۆڵی دژبەرانی سیاسی بەرپرسی دەوڵەت ، یانی نیکۆلاس مادۆرۆ دایە
.دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە بەرپرسی پەرلەمانی ڤەنزۆئێلا وەکوو بەرپرسی دەوڵەتی کاتی ئەم ووڵاتە بە فەرمی دەناسێت .
هەروەها یەکیتی ئەورووپا و ژمارەیەک لە ووڵاتانی ئەمریکای لاتی پاڵپشتی خۆیان بۆ خوان گوایدۆ ڕاگەیاندووە .
ماریا زاخارۆڤ ، ووتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند مۆسکۆ هەروەکوو پێشان نیکۆلاس مادۆرۆ وەکوو سەرۆککۆماری ڤەنزۆئێلا دەزانێت و ووتی کاردانەو و جێگای ڕۆژئاوا بە دۆخی ڤەنزۆئێلا نیشان دەدات کە بەرەوەڕووبوونەوەی ڕاستی کۆمەڵگای ڕۆژئاوا بە مافی نێودەوڵەتی ، سەربەخۆییو ئەسڵی دەستێوەرنەدانی ووڵاتانی دیکە لە کاروباری ناوخۆدا چوونە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە