پەیامی کورد ... بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە پاشگەزبوونی میسر لە هاپەیمانی دژە ئێرانی بەناوبانگ بە " ناتۆی عەرەبی " کاردانەوەی نیشان دا .
بە پێی راپۆرتێک لە بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە نەیویست ناو ئاشکرا بکرێت لە کاردانەوە بە ئەم هەواڵە ڕایگەیاند : " میسر ڕۆڵێکی زۆر گرینگی لە ئەمنییەتی ناوچەکەدا هەیە و ویلایەتەیەکگرتووەکان و هەموو وولاتنای ئەندام لە هاوپەیمانی ستراتیژیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەیانەوێت میسر بەشێک لەم هاوپەیمانییە ، کە قازانجی زۆری دەبێت هەبێت . "
ئەم بەرپرسە ئەمریکییە هەروەها ڕایگەیاند : " هاوکات لەگەڵ شکڵ گرتنی ئەم هاوپەیمانییە ئێمە داوا لە میسر دەکەین کات و دەرفەتی ڕۆڵ گێڕانی ئەم ڕابەرایەتییە لە دەست خۆی نەدات ."
جێگای ئاماژەدانە هەواڵنێری ئاژانسی ڕۆیتەرز سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە بە کاتی ئێران بە پشت بەستن بە سەرچاوەگەلی ئاگادار لە پاشگەزبوونەوەی میسر لە بەشداربوونی لە پڕۆژەی بە ناو بانگ بە " ناتۆی عەرەبی " کە شاکاری ئەمریکا و بە ئامانجی درووست کردنی جێبهەیەکی یەکگر لە دژی ئێران خراوەتە بەر باس هەواڵیدا .
ڕۆیتەرز کە ئەم بڕیارەی میسری " گورزێکی گەورە بە پڕۆژەکەی دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا بۆ مەهار کردنی هێزی ئێران ناوبردووە ، بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار نووسیویەتی کە میسر بە فەرمی بڕیارەکەی خۆی بۆ پاشگەز بوونەوە لە بەشداربوونی لەم هاوپەیمانییە بە ئەمریکا و باقی ئەندامانی ئەم هاوپەیمانییە ڕاگەیاندووە .
هەر بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، میسر بۆ دانیشتنی ڕۆژی یەکشەممە ئەندامی ئەم هاوپەیمانییە ش کە لە شاری ڕیاز ی عەرەبستانی سەعوودی بەڕێوە دەچێت ، هیچ هەیئەتێکی ڕەوان نەکردووە .
ڕۆیتەرز بە ئاماژەدان بە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ درووست کردنی جیبهەیەک بریتی لە هاوپەیانە عەرەبەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەمنییەتی ، سیاسی و ئابووری لەگەڵ ئێران ، نووسیویەتی : " میسر بە هۆکاری ئەوەی کە کە جیددی بوونی ئەم شاکارە سەرەڕاست نەبوو پاشگەز بووەتەوە و هێشتا سەنەدێکی فەرمی کە ئەم پڕۆژەیە شی بکاتەوە وەرنەگرتبوو . جگە لەمانە ، بەم هۆکارە کە ئەم پڕۆژەیە مەترسی ڕوودانی ئاڵۆزی لەگەڵ ئێرانی زیاتر دەکرد ."
سەرچاوەیەکی دیکەی عەرەبی هەروەها ووتوویەتی کە نەبونی متمانە بە سەرکەوتنی ترامپ لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ساڵی داهاتووی ئەمریکا و ئەگەری ئەوەی کە جێگرەکەی ترامپ پڕۆژەکەی ناتۆی عەرەبی وەلاوە بنێت هەروەها یەکێک لە هۆکارەکانی کارتێکردنی بۆ پاشگەزبوونی لە بڕیارەکەی قاهیرەدا بووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە