پەیامی کورد ... کاردانەوەی نوێنەری ئێران بەرامبەر هەڕەشەکانی ترامپ .
ووتەبێژ و قسەکەری میدیایی بنکەی نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ووڵامی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکادا ڕایگەیاند : ئێران نیشانیداوە کە لە هەڕەشە و تۆقاندن ناترسێت و لە قەڵەمڕەوی خۆی بەرامبەر بە یاسا نێودەوڵەتییەکان لە بەرامبەر هەرجۆرە داگیرکاری و هەڕەشەیەک بەرگری دەکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک عەلیڕەزا میریووسفی ووتەبێژ و قسەکەری میدیایی بنکەی نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سەر هەڕەشەکانی دوێنێی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە پەیوەندی لەگەڵ بەلەمەکانی ئێرانی کاردانەوەی نیشاندا و جەختی کردەوە ، کۆماری ئیسلامی ئێران لە هیچ هەوڵێک بۆ بەرگری کردن لە قەڵەمڕەوی حۆکمڕانی خۆی کۆتایی ناکات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە