کاردانەوەی کرێملین لە بڵاو بوونەوەی هەواڵی پێشنیاری دەرکردنی هێزەکانی ئێران لە سووریا

کاردانەوەی کرێملین لە بڵاو بوونەوەی هەواڵی پێشنیاری دەرکردنی هێزەکانی ئێران لە سووریا

دیمیتری پێسکۆڤ ، ووتەبێژی سەرۆککۆماری ڕووسیا لە ڕوونکردنەوەی ڕاپۆرتی بڵاو کراوە لە میدیا ڕۆژئاوایی لەمبارەوە کە گوایە مۆسکۆ پێشنیاری بە ئەمریکا و ئیسرائیل کردووە کە گەمارۆکانی دژی ئێران لە پێناو دەرچوونی هێزو ڕاوێژکارانی ئێرانی لە سووریا کەم بکرێتەوە ، خۆپارێزی کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، پێسکۆڤ لە ووڵام بە پرسیارێک لەمبارەوە ووتی : من هەواڵێکی لەم جۆرە هیچ کات لە میدیا بیانییەکاندا ڕوونکردنەوەی بۆ نادەم . "

پێشتر سێرگەی ڕیابکۆڤ جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ش ڕایگەیاندبوو کە ناتونێ ئەم هەواڵە سەرەڕاست بکاتەوە کە گوایە مۆسکۆ پێشنیاری بە ئەمریکا و ئیسرائیل کردووە کە گەمارۆکانی دژی ئێران لە پێناو دەرچوونی هێزو ڕاوێژکارانی ئێرانی لە سووریا لابدرێت .

جێگای ئاماژە پیدانە کە بەم تازەییانە وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا ، ئێستڤ منووچین ، ڕایگەیاند ویلایەتەیەکگرتووەکان دەیەوێ فشاری ئابووری لە سەر ئێران و ڕووسیا بە هۆی پاڵپشتی لە بەشار ئەسەد و هەروەها هەناردە کردنی نەوتی ئێران بۆ سووریا زیاتر بکات .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە