پەیامی کورد ... گرووپی بیست لە لایەن ئەمریکا و چین ەوە تێک چوو .
ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و چین کۆنفڕانسی ڤیدیۆیی ڕابەرانی ووڵاتانی ئەندامی گرووپی بیست یان بو هۆی کێشەگەلێک لە سەر ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی جیهانییەوە تێکدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە South China Morning Post ، واشینتۆن پافشاری هەبوو کە ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی دەربارەی ئەو هەوڵانەی ئەنجام دراون لە سەرەتای گستگیر بوونی نەخۆشی کۆرۆناوە ڕاپۆرت بدات بەڵام پێکەن لەگەڵ ئەم جۆرە پێشنیارەدا دژایەتی کرد .
لە دەرئەنجامدا کۆنفڕانسی ڤیدیۆیی لە دواهەمین ساتەکاندا هەڵوەشایەوە . بە ووتەی سەرچاوەی گۆڤاری South China Morning Post ، لەوانەیە لە ئەگەری دەستپێڕاگەیشتنی بە سازش کردن لە نێوان ئەمریکا و چین سەبارەت بەم بابەتە ووتووێژ لە داهاتوویەکی نزیکدا جارێکی دیکە دەست پێبکاتەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە