پەیامی کورد ... دوو فڕۆکە لە نزیکی لازقییە تێکشکێنرا
سیستەمی بەرگری مووشەکی جێگیر لە بنکەی ئاسمانی حۆمەیمیم ، دوو فرۆکەی بێ فڕۆکەوانی لە نزیکی لازقییە تێکشکاند .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، تەلەفزیۆنی دەوڵەتی سووریا ڕایگەیاند : سیستەمی بەرگری مووشەکی جێگیر لە بنک ئاسمانی ڕووسیا لە حۆمەیمیم ، دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی لە نزیکی لازقییە تێکشکاند .
بە پێی ئەم هەواڵە ، سیستەمی مووشەکی دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی لە سەر شاری جبلە کە لە ناوچەی بن کۆنترۆڵی میلیشیا سەربازییەکان لە پارێزگای ئێدلیب فڕیبوو ، تێکشکاندووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە