پەیامی کورد ... ئەمریکا بۆ دەست هەڵگرتنی لە کڕینی سامانەگەلی مووشەکی بەرگری ئاسمانی ئێس – ٤٠٠ دوو هەفتە مووڵەتی بەپەلەی داوەتە تورکیا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەم بابەتە کەناڵی تەلەفزیۆنی CNBC بە پشت بەستن بە سەرچاوەکانی ئەم بابەتە ڕاگەیاندووە .
بە پێی زانیارییەکانی ئەم کەناڵە تەلەفزیۆنییە ، واشینتۆن داواکاری ئەویە کە ئانکارا لەم ماوەیەدا مامەڵەکەی خۆی لەگەڵ مۆسکۆ تێک بدات و سامانە گەلی بەرگری دژە مووشەکی پاترییوت بکڕێت ئەگەرنا ئەمریکا تورکیا لە بەرنامەی ئێف ٣٥ ی کۆمپانیای لاکهید مارتین وەلا دەنێت و دەسڕێتەوە .
جگە لەمەش لەوانەیە ئەمریکا تورکیا لە مەحرووم کردنی ١٠٠ دەزگای فڕۆکەی شەڕکەری ئێف ٣٥ کە بڕیاری لە سەر دابوو بەسەندە نەکات . سەرچاوەکانی CNBC هەروەها جەختیان کردەوە کە لەوانەیە گوێ نەدان بە ئەنجام دانی بەپەلەی ئەم بڕیارەی ئەمریکا گەمارۆوەکانی واشینتۆن بۆ سەر تورکیا زیاد بکات و کاردانەوەی ناتۆشی بە دوادا بێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە