دوا ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا، کە گروپێكی چەكدار لە دەربەندیخان بڵاویانكردبووەوە و تیایدا هەڕەشەیان لەدام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێم كردبوو، فرمانی زیندانی كردنیان بۆدەركرا.
لە راگەیەنراوێكی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیاندا، كەوێنەیەكی بۆ دەست "پەیاماکورد" کەوتووە و هاتووە، " پاش ئەوەی ژمارەیەك هاووڵاتی لەماوەكانی رابروودا لەرێگەی گرتەی ڤیدیۆیەوە هەڕەشەیان لە هاووڵاتیان كردبوو لە لایەن هێزەكانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە دەست كرا بە لێكۆلینەوەو كۆكردنەوەی زانیاری وورد و تەواو، توانرا لە سنووری قەزای دەربەندیخان ئەو گروپە دەستگیربكرێن كە پێك هاتبوون لەم تۆمەتبارانە (هەژار صالح عبدالكریم و ابراهیم عباس عبدالله و كۆسار صالح محمد و ماكوان فتاح حمە كریم و عبدالرحمن نوری سعید و سەروەر علی عبدالقادر و ئاسۆ محمد برا قادر و ئاریان علی عبدالقادر).
ئاسایشی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکردووە، کە "دوای ئەوەی پەراوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كرایەوەو هەموو بەڵگەكان خرایە بەردەستی دادوەری لێكۆلینەوەو دانپیادانانی تاوانبارانی ناوبراو بە تاوانەكەیاندا (7) حەوت كەسیان تۆمەتەكەیان بە سەردا ساغبوویەوەو لە لایەن بەرێز دادوەری لێكۆلینەوەی تاوانەكانی كەركووك/گەرمیان بە پێی ماددەی (156)ی .س بۆ هەر یەكەیان ماوەی (5) ساڵ و یەك مانگ سزای زیندانی دەرکرا و (ئاریان علی عبدالقادر) بەهۆی نەبوونی بەڵگەوە بڕیاری بێ تاوانی بۆ دەركرا و ئازاد كرا.
هەر لەراگەیندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، کە "حەوت تۆمەتبارەکە ڕەوانەی بەرێوەبەرایەتی چاكسازی گەورانی سلێمانی كراون بۆ بە سەربردنی ماوەی سزاكەیان".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە