بەپەلە ... خاشقجی پارچە پارچە کراوە

بەپەلە ... خاشقجی پارچە پارچە کراوە

نووسەری واشینتۆن پۆست ، دوای ڕۆیشتنی بۆ کۆنسوڵگەری عەرەبستان بێ سەرو شوێن دەبێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، نووسەری واشینتۆن پۆست لە دوای چوونە ناو کۆنسۆڵخانەی عەرەبستان بێ سەرو شوێن دەبێت .

بەرپرسانی باڵای تورکیا کە لە حاڵی لێکۆڵینەوەن لە بابەتی وون بوونی ئەم هەواڵنێرە ،  دەڵێن کە جەمال خاشقجی هەواڵنێری سەعوودی لە ناو کۆنسۆڵخانەی عەرەبستاندا لە ئێستەنبول کوژراوە . ئەم هەواڵنێرە بارەها لە نووسراوەکانی خۆیدا ڕەخنەی لە بن سەلمان گرتبوو . سەلماندنی ڕاستی کوژرانی ئەم هەواڵنێرە دەتوانێ ببێتە هۆی زیاتر بوونی کێشەکانی نێوان ئانکارا و ریاز کە بە بێ ئەم ڕووداوەش دۆخەکە زۆر نالەبار بوو و دەتوانێ کاردانەوەی ناخۆشی لە سەر ئابڕووی عەرەبستان هەبێت لە ئەرووپا .

جەمال خاشقجی جگە لە ڕەخنە گرتن لە بەرپرسانی سەعوودی بە هۆی بیر و ڕوانینی دژە ڕووسیایی و هەروەها تێڕوانینی خراپی سەبارەت بە سیاسەتەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوبانگی دەرکردووە .

بە پێی هەواڵی ڕاگەیاندنەکانی تورکیا و ئەورووپا بە پشت بەستن بە زانیارییەکانی پۆلیسی تورکیا ووتیان کە ئەم هەواڵنێرە بینای کونسۆڵخانەی تەرک نەکردووە و لەوێ دەرنەکەوتووە . هەروەها بە پیی زانیارییەکانی ئەوان بۆ کوشتنی ئەم هەواڵنێرە گرووپێکی ١٥ کەسی لە عەرەبستانی سەعوودییەوە هاتوونەتە ئێستەنبول .

بە ووتەی هاوڕێی ئەم هەواڵنێرە ، پۆلیسی تورکیا زانیاری لە دەستە کە هەواڵنێرەکە بە شێوەیەکی زۆر ترسناک کوژراوە و جەستەیان پارچەپارچە کردووە .    

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە