پەیامی کورد ... نرخی زێڕ تا دێت زیاتر لە هەڵکشاندایە
بەهۆی زیادبوونی بەردەوامی ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا و زیادبوونی ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و چین، خواستێکی زۆر لەسەر زێڕ لەلایەن وەبەرهێنەرانی جیهانییەوە درووست بوە، دەیانەوێت لەڕێگەیەوە خۆیان لە زیادبوونی باج لەسەر کاڵاو شمەکان و دابەزینی نرخی دۆلار لابدەن.
بەپێی ئامارە جیهانییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ لەبازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە ١٩١٦.٥١ دۆلار، واتە بە رێژەی ١.٣٩%ی بەهاکەی زیادیکردوە.
شکانی بەهای دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهان بۆ کەمترین ئاست کە لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا تۆماریکردبێت، وایکردووە وەبەرهێنەران پەنا بۆ کڕینی زێڕ ببەن بۆ پاراستنی سامانەکەیان و وەک پەناگەیەکی ئارام سەیری بکەن.
هۆکارێکی دیکەی زیادبوونی نرخی ئەو کانزا زەردە، بەهۆی ئەو هەڵئاوسانە ئابورییەوەیە کە لە ئێستادا لە بازاڕەکاندا سەریهەڵداوە، بەهای پشکەکان و سودە حکوومییەکانی کەمترکردوەتەوە، ئەوەش وایکردوە خواستێکی زیاتر لەسەر زێڕ درووستبکات.
لەوبارەیەوە شارەزایانی ئابووری دەڵێن، "کاتێک باس لە بازاڕی زێڕ دەکەین راستەوخۆ ئەگەری هەڵئاوسانە ئابوورییەکانمان بە بیردادێت، تا گەشەسەندنی بازاڕە ئابوورییەکان کەمبکات و بەهای شت و مەکەکانی جیهان دابەزێت، خواستی وەبەرهێنەران بۆ زێڕ زیاتردەبێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە