PeyamaKurd - کاتس هەڕەشەی تیرۆرکردن لە نەعیم قاسم دەکات؛ ئامانجی ئیسرائیل لەناوبردنی حیزبۆڵڵایە
وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە ووتارەکەیدا لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی جەنگ ، بە ڕاشکاوی هەڕەشەی کوشتنی لە نەعیم قاسم کرد و ووتی "بە سەری تاوان دەدات".
ھاوكات جەختی لەوە کردەوە کە حکوومەت و سوپای ئیسرائیل تەنانەت لە قۆناغی ئاگربەستیش دا بە هەموو توانای خۆیانەوە دژی حزبوڵڵا مامەڵەیان کردووە و ئامانجی سەرەکیش چەک داماڵین و هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرووپەیە.
هەروەها ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم لێدوانانە لە مەراسیمێکدا لەسەر چیای هێرتسل دراون و کاتس جارێکی دیکە جەختی لەسەر بەردەوام بوونی هێرشەکان لە باشووری لوبنان و زیاتر لە لیتانی کردەوە.