پەیامی کورد... پەرلەمانی عەرەبی ئیدانەی هێرشەكەی سەر هەولێر دەكات
پەرلەمانی عەرەبی ئیدانەی هێرشەكەی سوپای پاسداران بۆ سەر شاری هەولێر دەكات.
ئەمڕۆ چوارشەممەیة پەرلەمانی عەرەبی، لە راگەیندراوێكدا ڕایگەیاند: بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو هێرشانە دەكەین كە سوپای پاسداران كردیە سەر شاری هەولێر كە لە ئەنجامدا ژمارەیەك قوربانی بێتاوانی لێكەوتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە "ئەم هێرشە كە ڕەچاوی سادەترین ڕێساكانی ڕێزگرتن لە دراوسێیەتی باشی نەكرد، پێشێلكارییەكی ئاشكرایە بۆ سەروەری كۆماری عێراق و ئاسایشی گەلە ئازیزەكەی
ئەوەش خراوەتەڕوو، دەستدرێژییەكی ئاشكرایە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی عەرەبی چونكە ئەو ئاسایش و سەقامگیری عێراق بەشێكی دانەبڕاوە لە ئاسایشی عەرەبی، جەختیشی لەوە كردەوە كە هێرشكردنە سەر عێراق هێرشێكە بۆ سەر نەتەوەی عەرەب.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە