پەرلەمانی ڕووسیا ناردنی هێزی بۆ ئۆکراینا پەسەند کرد

پەرلەمانی ڕووسیا ناردنی هێزی بۆ ئۆکراینا پەسەند کرد

پەیامی کورد... پەرلەمانی ڕووسیا ناردنی هێزی بۆ ئۆکراینا پەسەند کرد

پەرلەمانی ڕووسیا ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر داواکەی ڤلادیمیر پووتین بۆ بڵاوەپێکردنی سوپا لە ئۆکراینا بەمەبەستی پشتیوانی لەجوداخوازەکانی ئەو وڵاتە کە لەلایەن مۆسکۆوە پشتیوانی دەکرێن.

پێش کۆبوونەوەی پەرلەمان، نیکۆلای بانکوف جێگری وەزیری بەرگری ڕووسیا داواکەی پووتینی خوێندەوە بۆ ناردنی هێز بۆ ئۆکراینا و بە دەنگی 153 پەرلەمانتار پەسەندکرا.

لای خۆیەوە، پووتین لەوتەیەکدا جەختی کردەوە، وڵاتەکەی پاڵپشتی سەربازی پێشکەشی هەر دوو کۆماری دونیتسک ولوغانسک دەکات و هێزیان بۆ دەنێرێت ئەگەر پێویست بکات.

هەروەها دەسەڵاتدارانی ئۆکراینای تۆمەتبار کرد بەوەی ڕێککەوتنی مینسکیان کوشتووە دانیشتووانی دونباس کۆمەڵکوژ دەکرێن.

پووتین جەختی کردەوە، باشترین چارەسەری گرژییەکان لەگەڵ ئۆکراینا دەستبەرداربوونی ئەو وڵاتەیە لە هەوڵەکانی بۆ بە ئەندام بوون لە ناتۆ.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە