پەیامی کورد ... پەرلەمانی ئێران داخرا
دانیشتنەکان پەرلەمانی ئێران بە هۆکاری پێشگرتن لە پەرەسەندنی زیاتری ڤیرووسی کۆرۆنا لە نێوان نوێنەرانی پەرلەمانی ئەو ووڵاتەدا بۆ ماوەی یەک هەفتە دادەخرێت .
بە پێی ڕاپۆرتێکی ، موحەمەد عەلی وەکیلی ، ئەندامی شاندی بەڕێوبەری پەرلەمانی ئیلامی ئێران لە داخرانی دانیشتنەکانی ڕاستەوخۆی هەفتەی داهاتووی پەرلەمان بە هۆکاری پێشگرتن لە بەربڵاوبوونی زیاتری ڤیرووسی کۆرۆنا هەواڵیدا . بە ووتەی ئەو : لەگەڵ بڕیاری شاندنی بەڕێوەبەری پەرلەمانی ئێران بڕیاردرا دانیشتنە ڕاستەوخۆوەکانی هەفتەی داهاتووی پەرلەمانی شەورای ئیسلامی بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا دادەخرێت
هەروەها سەبارەت بە یاسای بوودجەی ئەو ساڵی ئێران ڕایگەیاند : بە ئەگەری زۆر پێداچوونەوە بۆ بوودجە دوا دەخرێت بۆ هەفتەی دواتر و ئێمە بوودجەی دوازدەهەم پێداچوونەوەی بۆ دەکەین و واژووی دەکەین
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە