پەرلەمانتاریکی سوید : دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەهەمبەر ئەو داگیرکارییەی تورکیا هەڵوێستی هەبێت

پەرلەمانتاریکی سوید : دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەهەمبەر ئەو داگیرکارییەی تورکیا هەڵوێستی هەبێت

پەرلەمانتاری پارتی سەوزی سوید لە پەرلەمانی ئەورووپا، داوای لە وەڵاتی سوید ، یەکیەتی ئەورووپا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، کە پێش بەو داگیرکارییەی دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین بگرن.

لە نوسراوێکدا " بۆدیل کەبەلۆس "  داوای لە سوید، یەکێتی ئەوروپا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد، کە بۆ ڕێگریکردن لە داگیرکردنی عەفرین لەلایەن سوپای تورکیاوە هەڵوێستێکی کارا بنوینن.

بۆدیڵ کەبەلۆس لە ڕاگەیەندراوەکەی دا  هاتووە: هێرشی سوپای تورکیا بە فەرمانی ئەردۆگان بۆ سەر عەفرین ئەوە دەسەلمێنێت، کە دڵەڕاوکێ و ترسی ئەردۆگان لەوەیە  سەروەری و مافی ئازادیی گەلی کورد لە سووریا کاریگەری هەبێت لە سەر هاوڵاتیانی کوردی ناو سنوورە سیاسییەکانی تورکیادا.

هەروەها ڕایگەیاند:  دەبێت دەوڵەتی سوید، یەکێتی ئەورووپا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، هەلوێستێکی بوێرانە لە بەرامبەر داگیرکاری تورکیا دەرببڕن.

لە بەرامبەر پێشێلکاری مافی مرۆڤ کاردانەوەیان هەبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە