پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی سوریا و سەرۆکی دەستپێشخەری نیشتیمانی کوردانی سوریا، عوسمان عوسێ، رایگەیاند کە سوپای سوریا بۆ پاراستنی عەفرین چەک دەدات بە یەکینەکانی پاراستنی گەل، یەپەگە.
بە گوێرەی هەواڵێکی حیکمەت دورگونێ، عومەر عوسێ رایگەیاندووە کە سوپای سوریا بۆ پاراستنی عەفرین، پشتگیری چەک و زەخیرە دەدات بە یەپەگە.
عوسمان دەلێت: "سوپای سوریا لە هەمبار عەفرین بێ دەنگ نابێت و خۆی بە خاوەنی عەفرین دەزانێت. سوپای سوریا بۆ پاراستنی عەفرین چەک دەدات بە یەکینەکانی پاراستنی گەل، یەپەگە وە هەروەها بەری رۆژهەڵاتی عەفرین بۆ یەپەگە بە کراوەیی دەهێلێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە