ئەرمینیا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر پێگەکانی ئازەربایجان لەسەر سنوور

ئەرمینیا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر پێگەکانی ئازەربایجان لەسەر سنوور

پەیامی کورد... ئەرمینیا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر پێگەکانی ئازەربایجان لەسەر سنوور

وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان رایگەیاند کە هێزەکانی ئەرمینیا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر پێگەکانی ئازەربایجان لەسەر سنوور.

لەمبارەیەوەو لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجانەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە کاتژمێر ٠٧:١٥ بەکاتی ناوخۆی باکو، سوپای ئەرمینیا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر پێگەکانی سوپای ئازەربایجان لە نزیک یەکەی نیشتەجێبوونی یەکیجە سەربە پارێزگای کەلبەجەر.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا، هاتووە: لەو لێکۆڵینەوانەی ئەنجام دراون پاشماوەی ئەو فیشەکانە دۆزراوەتەوە کە لەلایەن فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانەوە تەقێندراون.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە هیچ زیانێکی گیانیی لە ریزی یەکەکانی ئازەربایجان نەکەوتووەتەوە و سوپاش وەڵامی هێرشەکەی داوەتەوە.

لای خۆیەوە وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان جەختی لەوە کردووەتەوە کە هەموو بەرپرسیارێتییەکانی گرژییەکانی ناوچەکە لە ئەستۆی ئەرمینیادایە.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە