پەیامی کورد ... ئەرمەنێستان : زیاتر لە ١٢٥٠ سەربازی ئازەربایجان کوژران و بریندار بوون
ئەرمەنێستان لە کوژرانی ٥٤٠ هێزی سەربازی ئازەربایجان لە ماوی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو هەواڵ دەدات
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئارتێسرۆن هۆڤانسیانیان ، ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەرمەنێستان ڕۆژی هەینی لە دانیشتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : ئازەربایجان لە ماوی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥٤٠ کەسی لە دەست داوە و زیاتر لە ٧٠٠ کەسی دیکەش بریندار بوونە
ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەرمەنێستان ڕایگەیاند : ئازەربایجان ٥٤٠ کوژراو و زیاتر لە ٧٠٠ بریندار ، ٤٥ ئۆتۆمبێلی زرێهی و ٦ فڕۆکەی شەڕکەری لە دەست داوە کە زیاترینیان لە ئاسمان و سێ باڵەفڕ و ٦ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەوان تێکشکاون و لەناو چوونە .
پێشتر ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەرمەنێستان ڕایگەیاندبوو کە ئێریڤان زانیاریگەلێکی سەبارەت بە نفووز کردنی فڕۆکەگەلی بێ فڕۆکەوانی ئازەربایجان بۆ ناو خاکی ئەرمەنێستان دەخاتە بەر دەستی ڕێکخراوی پەیمانی ئەمنییەتی بە کۆمەڵ .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە