کارناسانی ئاڵمانی : ناتۆ پێویستی بە نوێکاری هەیە

کارناسانی ئاڵمانی : ناتۆ پێویستی بە نوێکاری هەیە

پەیامی کورد       ...    کارناسانی ئاڵمانی : ناتۆ پێویستی بە نوێکاری هەیە .

فەیلەسووف و ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئاڵمانی لەو باوەڕەدایە کە نوێکاری و چاکسازی ناتۆ لە دوای کۆتایی شەڕی ساردەوە زۆر پێویست و گرینگ بوو .

بە پێی ڕاپۆرتێک ڕیچارد دەیڤید پرێشت فەیلەسووف و ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئاڵمانی ، باوەڕی وایە کە نوێکاری و چاکسازی ناتۆ لە دوای کۆتایی شەڕی ساردەوە زۆر پێویست و گرینگ بوو ، ئەم جۆرە پێویستییە ئەمڕۆش پابەرجایە ، هەروەها هیچ پێش مەرجێکی پێویست بۆ دەستپێکردنی ئەم ڕەوەندە بوونی نییە .

دەیڤید پرێشت لە پرێس کۆنفڕانسێکی ئۆنڵاین لە ژووری بازرگانی ڕووسیا و ئاڵمانیا ، ڕووسیا و جیهان لە ساڵی ٢٠٢١ ڕایگەیاند : من باوەڕم وایە کە لە دوای کۆتایی شەڕی سارد ئێمە پێویستیمان بە ڕۆخسارێکی نوێی ناتۆ یە هەرچەندە چیتر دوژمنێکی لەمێژینەمان نییە ، بەڵام پێویستمان بە پەیمانێکی نوێی بەرگری هەیە ، هەروەها من دەزانم ویلایەتەیەکگرتووەکان هێزی سەرەکی لە ناتۆ دان و ئەوان پێگەیەکی جیاوازیان هەیە ئەوان بە دوای ڕکێشانی زیاتری ووڵاتانی بن سۆڵتەی و حۆکمڕانی خۆیانن . لە دیدی ئەمریکییەکانەوە ، شەری سارد هێشتا بە کۆتا نەهاتووە .

هەروەها ووتی : زۆر بە داخەوەم کە ناتۆ لەو کاتەدا نەبوو بە مۆدێرنیزە و یا خود هاوپەیمانییەکی بەرگری دیکە و ئەمڕۆش هیچ پێش مەرجێکی پێویست بۆ ئەنجامدانی ئەم رەوەندە بوونی نییە .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە