پەیامی کورد ... کارناسێکی تورک : بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڕێکەوتنی ئیسرائیل و ئیمارات ، ئێران و تورکیا هاوکاری سەربازی دەست پێدەکەن .
کارناسێکی تورک ڕایگەیاند : ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی ئیمارات لەگەڵ ئیسرائیل ، لە نیگای ئەبووزەبی لە پێگەی یەکەم بە ئامانجی بەهێزکردن و پتەوکردنی هاوپەیمانی دژە تورکیا لە ناوچەکە ئەنجامدراوە و دەوڵەتی تورکیا لەوانەیە بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەل مەترسییە لە ناکاوەکانی ئەم ڕێکەوتننامەیە لەگەڵ تاران هاوکاری بکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە عەرەبی ٢١ " ئەحمەد ئێشجان " جێگری کاروباری دیپلۆماتیک و خویندنەوەی سیاسی " DIPAM " لە ووتووێژێکدا لەگەڵ ئەم ئاژانسە ڕایگەیاند : نیشانەگەلێک لە هەماهەنگی لەناکاوی نێوان ئێران و تورکیا بوونی هەیە کە لەوانەیە لە ماوەی چەندین هەفتەی دیکە دەست پێبکات .
ئێشجان ووتی : ناوچەکە تاکوو ئێستا دوو جار هەوڵی هاوبەشی ئێران و تورکیا کە نیشاندەری بەهێزی و توانایی دوو ووڵاتە بینەر بووە : " یەکەمین یان لە سەرەتای ئاڵۆزییەکانی کەنداوی فارس و گەمارۆوەکانی قەتەر و دووهەمیان لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ پڕۆژەی جیابوونەوە هەرێمی کوردستان " باکووری عێراق "
ئەو هەروەها ووتی : ئەم مامەڵەیە " ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی ئیمارات و ئیسرائیل " دەتوانێ جاریکی دیکە ئەژدیهای " هاوپەیمانی ئێران و تورکیا " چالاک بکاتەوە .
هەروەها ووتی : گورز لێدان لە بابەت و ئارمانجی فەلەستین " گەورەیی تورکیا " ی لە لای نەتەوەکانی ناوچەکە بەرەو ئاقارێکی دیکە دەبات و ئەم بابەتە دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە تورکیا کاردانەوەیەکی بەهێزی لە بەرامبەر بەرنامەکانی ئەمریکا بگرێتە بەر
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە