هاوسەرۆکی نوێی هەدەپە " پەروین بوڵدان " دەڵێت : دەبێ تورکیا دەسکەوتی کوردی سووریا قبووڵ بکات و واز لە شەڕی عەفرین بهێنێت و هەروەها حکوومەتی تورکیا و کوردەکان هەنگاو بەرەو ئاشتی بنێن. بۆڵدان کە لە کۆنگرەی پارتەکەی وەک هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان هەڵبژێردرا، داوای لە حکوومەتی تورکیا کرد شەڕی دژ بە کورد لە تورکیا و سووریاش بوەستێنێت.
هەرچەندە بوڵدان یەکسەر دواى هەڵبژاردنی وەک هاوسەرۆکی هەدەپە لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە تۆمەتی تیرۆریستیی خرایە پاڵ و ، بە ڕۆیتێرى گوتووە: 'تورکیا دەبێ کۆنترۆڵی کوردی سووریا لەسەر هەندێک ناوچەی باکووری ئەو ووڵاتە بە درێژایی سنوورەکانی تورکیا قبووڵ بکات و واز لە ئۆپراسیۆنی سەربازی لە عەفرین بهێنێت و ناکۆکییەکانی لەگەڵ کوردی سووریا بە گفتوگۆ چارەسەر بکات".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە