کاروانێکى دیکەى کەسوکارى چەکدارانى داعش لەسوریاوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ عێراق

کاروانێکى دیکەى کەسوکارى چەکدارانى داعش لەسوریاوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ عێراق

پەیامی کورد … کاروانێکى دیکەى کەسوکارى چەکدارانى داعش لەسوریاوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ عێراق

کاروانێکى دیکەى کەسوکارى چەکدارانى داعش لە کەمپى (هۆل) ى سوریاوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ عێراق و لە پارێزگاى نەینەوا نیشتەجێ دەکرێن.

میدیاکانى عێراق لەزارى سەرچاوەیەکى ئەمنیەوە بڵاویانکردەوە، ئەمرۆ کاروانێکى دیکەى خێزان و کەسوکارى چەکدارانى داعش کە لە کەمپى هۆل لە سوریا نیشتەجێ کراون، دەگەڕێنرێنەوە بۆعێراق و لە کەمپى جەدعە لە باشورى شارى موسڵ جێگیر دەکرێن.

بەپێى هەواڵى میدیاکانى عێراق، لە رێگەى نێوان موسڵ تاکو سنورى سوریا رێوشوێنى ئەمنى توند گیراوەتەبەر وهێزى ئەمنى بە درێژایى رێگاکە بڵاوەیان پێکراوە.

ئەوەش دووەمین کاروانى خێزان و کەسوکارى چەکدارانى داعشە کە لە سوریاوە بۆ عێراق دەگەڕێنرێنەوە، کاروانى یەکەمیش لە کۆتایى مانگى ئایارى رابردوودا گەڕێنرانەوە بۆ عێراق کە ژمارەیان (100) خێزان بوو.

کەمپى هۆل دەکەوێتە ناوچەى حەسەکە لەخۆرئاواى کوردستان، زیاتر لە (60) هەزار کەسى تێدا نیشتەجێکراون کە سەرجەمیان کەسوکار و خێزانى چەکدارانى داعشن لەو ژمارەیەش زیاتر لە (30) هەزاریان عێراقین و زۆربەیان خەڵکى پارێزگاکانى نەینەوا و دیالە و سەڵاحەدینن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە