پەیامی کورد... روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ: ئێران لە سووریا شوێنی تایبەت بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دروست دەکات
گروپە چەکدارانی سەر بە ئێران لە ناوچەیەکی سووریا سەرقاڵی دروستکردنی شوێنی تایبەت بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانن.
ئەمرۆ شەممە 8ـی 10ـی 2022، روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، "گروپ و میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ئێران ھەموو جۆرە ئامێر و کەرەستە و پێداویستییەکی تایبەت بە دروستکردنی شوێن و رێڕەوی نیشتنەوە و ھەڵفڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان گەیاندووەتە ناوچەی 'حەیدەریە' سەر بە شاری مەیادین لە پارێزگای دێرەزوور لە خۆرھەڵاتی لە سوریا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، ناوچەی حەیدەریە نزیکە لە سنورەکانی عێراق و دووەم ناوچەی سوریایە کە زۆرترین گروپە چەکدارەکانی سەر بەئێرانی تێدایە.
بەپێی بڵاوکراوەکەی روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، "ئەو شوێنەی دروست دەکرێت تایبەت دەبێت بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەڕکەر و بۆمبڕێژکراو."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە