پەیامی کورد ... بەڕێوبەرایەتی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند، ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی گۆڵف بۆ ناو بازاڕی هەولێر دابین كراوە، بەخۆڕایی هاووڵاتییان دەگوازێتەوە.
عەبدولواحید ئەحمەد سەرۆكی شارەوانی هەولێر، ڕایگەیاند : "ئێستا كە رێی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لەناو سەنتەری شار و چواردەوری بازاڕی قەیسەری داخراوە، بە پێویستمان زانی ئاسانكاری بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان بكەین.
زیاتر گوتی: کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بازاڕی گەورەی هەولێر دادەنرێت و هاووڵاتییان بەخۆڕایی دەتوانن لێی سوودمەند بن.
ئۆتۆمبێلەکان لە جۆری ئەو ئۆتۆمبێلە بچووکانەن کە لە گۆڕەپانی گۆڵفدا بەکار دێن و بە ئۆتۆمبێلی گۆڵف لە دنیادا ناسراون.
سەرۆكی شارەوانیی هەولێر گوتی، ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە دۆستی ژینگەن و بە كارەبا كار دەكەن، دەنگ و دووكەڵیان نییە، خێرایی یەەكەیان كۆنترۆڵ كراوە و سیمایەكی جوانیان هەیە كە لەگەڵ ناوەندی شار دەگونجێت.
عەبدۆلواحید ئەحمەد باسی لەوەش كردووە، رۆژانە ئەو ئۆتۆمبێلە لە خزمەتی هاووڵاتییان دەبێت لە کاتژمێر ١١ ی بەیانی تا ٥ ی ئێوارە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە