پەیامی کورد ... پزیشکی چارەسەری دۆناڵد ترامپ دواهەمین زانیارییەکان سەبارەت بە تەندرووستی ئەو دەخاتە ڕوو .
پزیشکی چارەسەر نەخۆشییەکان دۆخی دۆناڵد ترامپ و هاوسەرەکەی مێلانیا دوای تووشبوونیان بە ڤیرووسی کۆرۆنا ، شیدەکاتەوە و دەیخاتە ڕوو .
بە پێی ڕاپۆرتێک " شان کانلی " پزیشکی چارەسەری دۆناڵد ترامپ ئەمڕۆ هەینی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : " بەڵگەیەکی پشتڕاست کراوەم لە بەر دەستە سەبارەت بە تووشبوونی ترامپ و مێلانیا بە ڤیرووسی کۆرۆنا . سەرۆککۆمار و هاسەرەکەی ئێستا لە دۆخێکی باشن و بە نیازن دەورەی دەرمانی خۆیان لە کۆشکی سپی بمێننەوە .
ئەو هەروەها ووتی : پێش بینی دەکەم کە سەرۆککۆمار ئەرکەکانی خۆی بە بێ هیچ ڕاوەستانێک لە ماوەی تێپەڕاندنی دەرمان و چارەسەرییەکەی بەردەوامی پی بدات .
دابەزینی تووند و بەهیزی مامەڵاتی بۆرسەی ئەمریکا و بۆرسەکانی ڕۆژژهەڵاتی ناوەڕاست
لە دوای ڕاگەیاندنی تووشبوونی دۆناڵد ترامپ بە ڤیرووسی کۆرۆنا مامەڵاتی بۆرسەی ئەمریکا تووشی داڕمانی زۆر تووند دەبێت
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە