پەیامی کورد... رووسیا دووبارە ھێرشی نوێی بۆ سەر ئۆکراینا ئەنجام دا
دەسەڵاتدارانی ئۆکراینا رایانگەیاند، هیزەكانی رووسیا ھێرشی نوێیان بۆسەر ژمارەیەک ناوچەی ئۆکراینا ئەنجامداوە و کێیڤی پایتەختیشی گرتۆتەوە.
لەڕاگەیاندراوێك داكە دەسەڵاتدارانی ئۆکراینا بڵاویان كردۆتەوە رایانگەیاند:هێزەكانی رووسیا ھێرشی نوێیان بۆسەر ژمارەیەک ناوچەی ئۆکراینا ئەنجامداوە و کێیڤی پایتەختیشی گرتۆتەوە ئامانجی هێرشەكانیش زیاتر لە سەر ژێرخانەكان بووە.
لە هەوالێكی ئاژانسی ئەسۆشەییتد پرێس بڵاوكراوەتەوە: کە دەسەڵاتدارانی ئۆکراینا ئاماژەیان بەوەداوە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ژمارەیەک ناوچەی ئەو وڵاتە لێدراوە و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی لە کێیڤ بەرپەرچی ژمارەیەک ھێرشی مووشەکیی داوەتەوە.
ئیھۆر تەرەخۆڤ سەرۆکی شارەوانیی خارکێڤ: رایگەیاندووە ئەمڕۆ لەشاری خاركێف زنجیرەیەک تەقینەوە روویانداوە.
شایەنی باسە:شاری خارکێڤ لەڕووی رووبەر و ژمارەی دانیشتوانەوە، دووەم گەورەترین شاری ئۆکراینایە.
ئەم هێرشانەی ئەمڕۆی هێزەكانی ڕووسیا لەچوارچێوەی ئەو زنجیرە ھێرشانە دێن کە بۆسەر ژێرخان و شارەکانی ئۆکراینا ئەنجامی دەدات .
هەروەها: بەهۆی هێرشكانەوە ژێرخانی ئۆكراینا زیانی زۆری بەركەوتوە بەتایبەت ژێرخانی كارەبا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە