پەیامی کورد..؛ رووسیا حەوت درۆنی ئۆکرانیای تێکشکاند
وەزارەتی بەرگری رووسیا لە پێگەی خۆی بڵاویکردەوە، هێزەکانیان حەوت درۆنی ئۆکرانیایان لە نزیکی شاری مۆسکۆی پایتەخت و نیمچەدوورگەی کریمیا تێکشکاندووە.
لەمبارەیەوە وەزارەتی بەرگری رووسیا بڵاوی كردۆتەوە : کاتژمێری یەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو درۆنییان لە ناوچەی ئیسترێنسکی نزیکی مۆسکۆ تێکشکاندووە، بەبێ ئەوەی تێکشکاندنی درۆنەکان هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە.
ئەوەشی وتوە : پێنج درۆنی دیکەیان لە باکووری رۆژئاوای نیمچە دوورگەی کریمیا تێکشکاندووە.
ماوەیەکە رووسیا و ئۆکرانیا، هێرشی درۆنیان بۆ سەر یەکتر دەستپێکردووە، هەندێک جاریش لەناو شارەکان لە رێگەی درۆنەوە ئامانجەکان دەپێکن.
جێی وەبیرهێنانەوەیە لە 24ی شوباتی 2022 سوپای رووسیا بە فەرمانی ڤلادیمێر پوتین، لە هەرێمی دەنباس، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە دژی ئۆکراینا دەستپێکرد، لەوکاتەوە جەنگ لەنێوان ئەو وڵاتە بەرەدەوامە و لە رووی ئابوورییەوە کاریگەری نەرێنی کردووەتە سەر تەواوی جیهان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە