رووسیا هەڕەشەی جێگیركردنی مووشەكی مەوداناوەند لە ئەوروپا دەكات

رووسیا هەڕەشەی جێگیركردنی مووشەكی مەوداناوەند لە ئەوروپا دەكات

پەیامی کورد … رووسیا هەڕەشەی جێگیركردنی مووشەكی مەوداناوەند لە ئەوروپا دەكات

ڕووسیا رایگەیاندووە، پێدەچێت ناچار ببێت مووشەكی مەودا ناوەندی ناوەكی لە ئەوروپا جێگیر بكات وەكو وەڵامێك بۆ پلانەكانی هاوپەیمانێتی بۆ ئەنجامدانی هەمان كار.

(سێرگەی ڕیابكۆڤ) جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: وڵاتەكەی پێدەچێت ناچار ببێت بجوڵێت ئەگەر ڕۆژئاوا ڕەتی بكاتەوە بێتە پاڵ ڕووسیا لە ڕێكەوتنی قەدەغەكردنی هێزی ناوەكی مەودا ناوەند لە ئەوروپا، كە ئەمەش بەشێكە لەو گەرەنتیە ئەمنیانەی كە ڕووسیا داوای دەكات لەبەرامبەر هێوركردنەوەی گرژییەكان لەسەر ئۆكرانیا.

ڕیابكۆڤ بە دەزگای هەواڵی ئاڕ ئای ئەی ڕووسی وتووە، نەبوونی بەرەپێشچوون بەرەو چارەسەرێكی سیاسی و دیبلۆماتی لەوانەیە ڕووسیا ناچار بكات بەشێوەیەكی سەربازی وەڵام بداتەوە، لەڕێی تەكنەلۆجیای سەربازییەوە.

وتیشی: ئەوە ڕووبەڕووبوونەوە دەبێت، خولێكی دیكە دەبێت، ئەوەش وەكو ئاماژەیەك بۆ ئەگەری ڕەوانەكردنی موشەك لەلایەن ڕووسیاوە.

بەپێی پەیماننامەكەی ساڵی (1987) ی نێوان ڕابەری یەكێتی سۆڤیەتی ئەو كاتە (میخائیل گۆرباچۆڤ) و سەرۆكی ئەو كاتەی ئەمریكا (ڕۆناڵد ڕیگان)، چەكی ناوەكی مەودا ناوەند (ئەو چەكانەی كە مەوداكانیان لە 500 بۆ 5,500 كیلۆمەترە)، لە ئەوروپا قەدەغە كران، لەو كاتەدا پەیماننامەكە وەكو هۆكارێكی گەورە بۆ هێوركردنەوەی جەنگی سارد پێشوازی لێكرا، تاوەكو ساڵی (1991)، یەكێتی سۆڤیەت و ئەمریكا نزیكەی (2,700) موشەكی ناوەكیان لە ئەوروپا لەناوبرد.

لە ساڵی (2019) دا ئەمریكا لە پەیماننامەكە كشایەوە، بە هۆكاری ئەوەی ڕووسیا پەیماننامەكەی پێشێل كردووە.

 

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە